ڕۆژ بووە بە ساڵ، سک بووە بە جەواڵ.
جەواڵ: چنراوێکی گرێچنە، لە مووی بزن درووستدەکرێت، دانەوێڵەی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) لە وەرزی هاویندا ڕۆژگار زۆر درێژ دەبێت، ئەو مرۆڤانەی کاردەکەن ماندوودەبن، بەردەوام پێویستیان بەخواردنە، پەندەکە واتە: ڕۆژگار درێژبووە و خەڵک هەر بەوە ڕادەگا کە نانبخوات و سکی وەک جەواڵی پڕدانەوێلە قەڵەو بێت. [1]