ناونیشانی پەڕتووک: پەڕڵەمانی کوردستان لە کوێوە بۆ کوێ؟
ناوی نووسەر: ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان PAY
دەزگای پەخش:NED
ساڵی چاپ:2023
ڕاپۆرتێکی بەراوردکارییە سەبارەت بە کاری پەڕڵەمانی لەنێوان هەر پێنج خولی پەڕڵەمانی کوردستاندا (1992-2023)
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان (PAY) ، بە هاوکاری سندوقی پاڵپشتی دیموکراسی (NED) ی ئەمەریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەیچاودێری و هەڵسەنگاندنی کارەکانی پەڕڵەمانیکوردستاندا نوێترین ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە.
لە (31) ەمین ساڵیادی یەکەمین هەڵبژاردنیپەڕڵەمانی کوردستاندا، ئەمڕۆ هەینی 19-05 -2023 کاتژمێر (10:00) ی سەرلەبەیانی لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکیرۆژنامەنووسیدا بە ئامادەبوونی بەشێک لەئەندامانی پەڕڵەمانی کوردستان لە سەرجەمخولەکان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵیمەدەنی و مامۆستایان و توێژەران و میدیاکارانلەلایەن ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان (PAY) ، بە هاوکاری سندوقی پاڵپشتیدیموکراسی (NED) ی ئەمەریکی، لە چوارچێوەیپڕۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی کارەکانیپەڕڵەمانی کوردستاندا، مەراسیمی بڵاوکردنەوەیناوەرۆکی ڕاپۆرتی ژمارە (13) ، کە تایبەتە بەکاری پەڕڵەمانی لە کوردستاندا لە ساڵانی (1992-2023) ، کە تیایدا بەراوردی نێوان هەر پێنجخولی پەڕڵەمان و سەرۆکایەتییەکانیان کراوە لەسەرجەم لایەنەکاندا و خاڵە لاواز و بەهێزەکانیهەریەکەیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا باسلەوەکراوە، پەڕڵەمانی کوردستان لە ماوەی (31) ساڵ تەمەنیدا دەبوایە (8) جار هەڵبژاردن بکات، بەڵام تەنیا (5) هەڵبژاردنی کردووەو بەبەراورد لەگەڵ تەمەنی خۆیدا ماوەی (12) ساڵ و (6) مانگ پەڕڵەمان لە پاشە واتە (3) خول لە دواوەیە.
ئاماژەبەوەکراوە، پەڕڵەمانی کوردستان لە ماوەی (5) خولدا (8) جار تەمەنی خۆی درێژ کردۆتەوە، خولی یەکەم (4) جار، هەریەک لە خولەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەمیش هەریەکەو جارێک درێژیان کردۆتەوە.بەپێی ڕاپۆرتەکە، هیچ کام لە خولەکانی پەڕڵەمان لە وادەی دەستنیشانکراوی یاسایی خۆیاندا هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجام نەدراوەو هەر پێنج خول دواخراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە تەمەنی پەڕڵەمانی کوردستان (31) ساڵە و پێنج خول هەلبژاردنی کردووە، بەڵام ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق تەمەنی (18) ساڵ و بەهەمان شێوە پێنج خول هەڵبژاردنی کردووە.
باسلەوەشکراوە، تا هاتووەو خول لە دوای خول ڕێژەی بەشداری هاووڵاتییان لە دەنگدان کەمی کردووە، لە خولی (یەکەمدا) زۆرترین ڕێژەی بەشداری هەیە کە (%86.4) ە، لە خولی (پێنجەم) کەمترینە کە دابەزیوە بۆ (%59.83) .بەپێی ڕاپۆرتەکە خول لە دوای خول ڕێژەی دەنگی دوو لایەنە سەرەکییەکە کەمی کردووە:
ا-لە خولی یەکەمدا پارتی لە کۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە ڕێژەی (%45.42) ی بەدەست هێناوە، بەڵام ڕێژەی دەنگەکانی لە کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەکاتە (%39.36) . لە هەمان خولدا یەکێتی لە کۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە ڕێژەی (%43.6) ی بەدەست هێناوە، بەڵام ڕێژەی دەنگەکانی لە کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەکاتە (%38.11) .
ب-لە خولی دووەمدا ناتوانرێت ڕێژەی دەنگەکانی پارتی و یەکێتی دەستنیشان بکرێت، چونکە زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کردبوو.ج-لە خولی سێیەمدا پارتی و یەکێتی کە بەیەک لیست بەشداریان کردبوو لە کۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە ڕێژەی (%57.36) یان بەدەست هێناوە، بەڵام ڕێژەی دەنگەکانیان لە کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەکاتە (%44.81) .
د-لە خولی چوارەمدا پارتی لە کۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە ڕێژەی (%37.78) ی بەدەست هێناوە، بەڵام ڕێژەی دەنگەکانی لە کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەکاتە (%26.53) . لە هەمان خولدا یەکێتی لە کۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە ڕێژەی (%17.8) ی بەدەست هێناوە، بەڵام ڕێژەی دەنگەکانی لە کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەکاتە (%12.50) .
ه-لە خولی پێنجەمدا پارتی لە کۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە ڕێژەی (%37.27) ی بەدەست هێناوە، بەڵام ڕێژەی دەنگەکانی لە کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەکاتە (%22.30) . لە هەمان خولدا یەکێتی لە کۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە ڕێژەی (%17.33) ی بەدەست هێناوە، بەڵام ڕێژەی دەنگەکانی لە کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەکاتە (%10.36) .[1]