#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی کردووە.
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا کە لە دەباشان بەڕێوەچوو، هەریەک لە جەلال شێخ ناجی، هیوا ئەحمەد، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد، #وەهاب هەڵەبجەیی#، سەرخێڵ کەمال، پۆلۆ شاڵاو عەلی سەربازی، دیار عومەر، ئامادەبوون.
بە وتەی بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە ئەمنییەکان و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکانی نێوان هەرێم و ئێراق گفتوگۆی لەبارەوەکراوە.
بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە کە هێزە ئەمنییەکان ئەرکی لە پێشینە و بەرپرسیارییەتی سەرەکییان پاراستنی ژیانی خەڵک و چەسپاندنی یاسایە. [1]