کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,026
وێنە
  124,099
پەرتووک PDF
  22,092
فایلی پەیوەندیدار
  125,870
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پێکهاتە و پێناسەکانی دەوڵەت
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پێکهاتە و پێناسەکانی دەوڵەت
پێکهاتە و پێناسەکانی دەوڵەت
ناونیشانی بابەت: پێکهاتە و پێناسەکانی دەوڵەت
ئامادەکردن: #شەریف فەلاح#

پێناسەی دەوڵەت (state) لە زانستی سیاسیدا بە واتای پێکهاتە و کۆمەڵە خەڵکێکە کە لەناو خاک و نیشتمانێکی دیاریکراو و هاوبەشدا دەژین و خاوەنی حکوومەتێکن کە دەپەرژێتە سەر ئیدارە و جێبەجێکردنی یاسا. دەوڵەت لەژێر دەسەڵاتی نەتەوەیەک، یان چەند نەتەوەی جیاوازدا دایە کە، سەربەخۆیی و سەربەستییان گەرەنتی دەکات. دیارە واتای دەوڵەت بە شێوازی دیکەش بەکار دەهێنرێت. هەندێک لە نووسەران “دەوڵەت و حکوومەت”بە یەک واتا بەکار دەهێنن و لە زمانی ئاسایی و ڕەشۆکیی جەماوەر میدیاکاندا هەروەک باوە دەوڵەت بە واتای دەسەڵاتی جێبەجێکار، یان ئەنجوومەنی وەزیرانە، کە ئەک پێناسە لە واتای وشەی دەوڵەت، تەنیا ئاماژە بە بەشێک لە حکوومەت دەکات. هەندێ جاریش دەوڵەت بریتییە لە هەندێ دامەزراوەی مەدەنی، ئیداری و مەزهەبی.
=KTML_Bold=وشە سەرەکییەکان:=KTML_End=
دەوڵەت، حکوومەت، دەوڵەت - نەتەوە، دەوڵەت - شار، پۆلیس، دەوڵەتی پاشایەتی، دەوڵەتی ڕەها، گرێبەستی کۆمەڵایەتی، زانستی سیاسی.
=KTML_Bold=دەوڵەت چییە؟=KTML_End=
وەڵامدانەوە بەم پرسیارە کە ئاخۆ “دەوڵەت چییە؟” بۆ ئەو پرسە دەگەڕێتەوە کە لە بنەڕەتدا واتا و پەیوەندیی دەوڵەت لەگەڵ چەمکەکانی دیکەی وەک “سەروەری، حکوومەت، کۆمەڵگە، کۆمەڵ و جەماوەر” چۆنە؟ بۆیە لەسەر بنەمای جۆرەکانی پەیوەندی و پێناسەیەک کە لە چەمکانە دەکرێت، واتا و پێناسەی جۆراوجۆر لە ستراکتۆری دەوڵەت خراوەتە ڕوو.
لە گفتوگۆ ئاسایی و ڕۆژانەکاندا، واتای دەوڵەت کارکردی جۆراوجۆری هەیە، زۆرێک لە نووسەران چەمکەکانی “دەوڵەت و حکوومەت”بە یەک واتا بەکار دەهێنن. بە واتایەکی دیکە لە کۆمەڵێک لە پێناسەکاندا دەوڵەت هاوواتا و هاوشانی حکوومەت بەکار دەهێنرێت و هەندێ کاتیش پێناسەی دیاریکراو و بە یەکێک لە توخمەکانی حکوومەت دێتە ئەژمار. بۆیە لەو کۆمەڵە پێناسانەی کە لەبارەی واتاکانی دەوڵەت خراونەتە ڕوو بریتین لە:
1 - پێناسەی یاسایی: دەوڵەت یەکەیەکە کە خەسڵەتەکانی کۆمەڵ و جەماوەر، حکوومەت، نیشتمان و سەروەریی هەبێت.
2 - پێناسەی فەلسەفی: دەوڵەت هەڵگری ئامانجێکی سەرەکییە، لەم پێناسەیەدا لەگەڵ چەمکگەلێکی وەک تایبەتمەندیی زەرووری کامڵی دەڵەت، ئامانجی گونجاو، دەوڵەتی شایستە، یان دەوڵەتی کامڵ بەرەوڕووین. لەبارەی فەلسەفییەوە لەناو ستراکتۆری دەوڵەتدا سێ مەکتەبی فکری هەیە:
أ: دەوڵەت بۆ ڕەخساندنی هاوئاهەنگیی نێوان بەشە جیاواز و زەروورییەکانی کۆمەڵگە دامەزراوە.
ب: دەوڵەت دەرەنجامی کۆمەڵێک “گریبەستی کۆمەڵایەتی”یە.
ج: دەوڵەت لە ئەنجامی خەباتی نێوان هێز و پێکهاتە دژبەرەکانی کۆمەڵگە بەدی هاتووە.
3- پێناسەی سیاسی: دەوڵەتەکان لەسەر جەوهەری پێناسەی ڕەهای فەیلەسووفەکان بنیات نەنراون، بەڵکوو پشتیان بەو واقیعانە بەستووە کە لە ڕابردوو، ئێستا و داهاتوودا بەدی دێن. لەم پێناسەیەدا دەگوترێ کە، کۆمەڵگە لە پێکهاتە ساکارەکانییەوە بگرە هەتا پێکهاتە ئاڵۆزەکانی، لەسەر بنەمای گۆڕانکاریی سیستەمەکان گەشەیان کردووە.
بە واتایەکی دیکە دەکرێ دوو جۆر پێناسە لە پێکهاتەی دەوڵەت بخەینە ڕوو، دەوڵەت تایبەت و دەوڵەتی گشتی. دەوڵەت لە زمان و ئەدەبیاتی جەماوەردا بە واتای “لێژنەی دەوڵەت”، “کابیبە”، یان “پێکهاتە و دامودەزگا دەوڵەتییەکان”ە. بەڵام واتای دەوڵەت لە زانستی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هەڵگری واتایەکی قووڵ و فراوانترە لەوەی کە باسی کرا. دەوڵەت، بریتییە لە گەورەترین دامەزراوەی کۆمەڵێک مرۆڤ کە تێیدا دەسەڵات و وزەی سیاسی دەکەوێتە گەڕ کە بە باڵاترین پێگەی دەسەڵات دەناسرێت.
ئەم چەمکە لەلای شارەزایانی سیاسەت بەمجۆرە پێناسە کراوە: “دەوڵەت بریتییە لە کۆمەڵێک خەڵک کە لە نیشتمانێکی دیاریکراودا نیشتەجێن و خاوەنی حکوومەتێکن کە سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی کاروباری دامودەزگاکان و جێبەجێکردنی یاساکانە، خەڵک بەهۆی ئەو دەوڵەتەوە خاوەنی سەروەریی نیشتمانین کە لە ڕێگەی جەوهەری حاکم و دەسەڵاتی باڵاوە لە هێرشی ناوخۆیی و دەرەکی پارێزراون”.
=KTML_Bold=مێژووی سەرهەڵدانی دەوڵەت:=KTML_End=
دیاریکردنی کات و سەردەمی سەرهەڵدانی دەوڵەت لە دووتوێی مێژووی مرۆڤایەتیدا نەختێ دژوارە و ناکرێ مێژوویەکی ڕوونی بۆ دەستنیشان بکەین، بەڵام دیارە لە ڕەوتی گەشەکردنیدا کۆمەڵێک هۆکار دەوریان هەبووە.
بەڕای یەکێک لە بیرمەندان، دەوڵەت هاوچەشنی دامەزراوە کۆمەلایەتییەکانی دیکە بە شێوەیەکی نادیار، لەسەر بنەمای کۆمەڵێک فاکت و هەلومەرجی جۆراوجۆر بەدی هاتووە کە ناکرێ هیچ دابەشکارییەکی نەگۆڕ لەنێوان شێوازە بنەماییەکانی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکاندا بکرێت کە خودی دەوڵەت نین، بەڵکوو بەشێک لە قەوارەی دەوڵەتن.
هەندێک دەوڵەت - شاری یۆنانی بە یەکەم قەوارەی دەوڵەت لە ئەرووپا دادەنێن کە دەکرێ هەندێ تایبەتمەندیی هاوبەش لەنێوان ئەو قەوارە و پێکهاتەی دەوڵەتی مۆدێرندا دەستنیشان بکەین. هەندێکیش لەو باوەڕە دان مێژووی سەرهەڵدانی “دەوڵەت - شار” بۆ نزیکەی 500 هەتا 800 ساڵ بەرلە زایین دەگەرێتەوە.
دەوڵەت - شارەکان لە ئەنجامی یەکگرتن و کۆبوونەوەی بنەماڵە و هۆزەکان لەناو قەڵاکان هاتوونەتەدی. چەمکی دەوڵەت هەتا سەدەی شازدەیەم واتای سیاسیی وەرنەگرتووە.
یەکەم جار کە چەمکی دەوڵەت لە باسە زانستییەکاندا بەکار هێنراوە، دەیگێڕنەە بۆ ماکیاڤێلی (1527- 1469) . بۆ یۆنانییەکان ئەم چەمکە نەناسراو بوو، ئەوان لەباتی هێنانی ناوی دەوڵەت دەستەواژەی (پۆلیس) یان بەکار دەهێنا کە دەکرێ بە شێوازی “شار - دەوڵەت” بیناسێنین.
سەرهەڵدانی دەوڵەت - شار دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 500 هەتا 800 ساڵ بەرلە زایین. چەمکی دەوڵەت لە بەشێکی بەربڵاوی ئەورووپای سەدەکانی ناوەڕاستیشدا هەر نەبووە. لەو ماوەیەدا، بابەتی بیرۆکەی سیاسیی ئیمپراتۆر و حکوومەتی شازادەکان باو بووە.
لە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاست، بەرەبەڕەواتای دەوڵەت جێگەی گرت کە جیالە بنەما، کرۆکی سەرەکیی، واتای سرووشتیی دەسەڵاتی ڕەها و سادەی دەوڵەت جێگیر کرا.
=KTML_Bold=پێهاتەکانی پێکهێنەری دەوڵەت:=KTML_End=
دەوڵەت وەک گرنگترین دەورگێڕی سیاسی لە گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا لە چوار توخمی سەرەکی پێکهاتووە کە بریتین لە “خەڵک، نیشتمان، خاک و سەروەری و دەسەڵات”. لێرەدا و لە بواری گرنگی و ڕۆڵیان لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا دەپەرژێینە سەر هەرکام لەو پێکهاتانە:
1- خەڵک: چەندایەتی و چۆنایەتیی خەڵک لە بواری ‌هقووقییەوە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە پێکهێنانی دەوڵەتدا نییە، بۆ وێنە ئێستا دەوڵەتێکی بچووکی وەکوو “برۆنئی” دانیشتووانەکەی 21800 کەسە و دەوڵەتێکی گەورەی وەک چین زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن کەس دانیشتووی هەیە. هەڵبەتە لەگەڵ ئەوەی توخمی دەسەڵات و هێز بێتە مەیدانی ململانێی دەوڵەت و سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە، کەمی و زۆریی خەڵک ڕۆڵێکی زۆر گرنگی لە گەیشتن بە ئامانجەکان و دیاریکردنی بەرژەوەندییە باڵا نەتەوەییەکاندا هەیە. هەرچەند پێکهاتەی نەوەکان و دانیشتووانی وڵات وریاتر، یەکدەنگ و پێکەوە تەبا بن و بەردوو بن لە ململانێی ناوخۆیی، دەوڵەت دەسەڵاتی زۆرتری بۆ مانۆڕ و یاریی سیاسی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەیە.
2 - نیشتمان: لەباری یاساوە پانتایی نیشتمان، مەرج نییە بۆ پێکهێنانی دەوڵەت، بە لەونێک ئەمڕۆکە نیشتمانێکی وەک “مووریس” کە پانتایی چوار گۆشەی 2045 مەترە، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتێکی وەک وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە زیاتر لە 9 ملیۆن کیلۆمەتری چوار گۆشەیە، لە بواری ناوهێنانیان وەک دەوڵەت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە. بەڵام لە مەیدانی سیاسەت پەیوەندیی نێودەوڵەتی لە بیاڤی ستراتیژیی دەسەڵات و دەوڵەتەکاندا چەندایەتی و چۆنایەتیی فاکتەری نیشتمانیش وەک هۆکاری دانیشتووان گرنگیی زۆری هەیە. لە چوارچێوەی ڕۆڵی دەوڵەت وەک ئەکتەری بەهێزی سیاسی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، توخمی نیشتمان و وڵات لە بواری پێگەی و هەڵکەوتەی جیۆپۆلەتیک، پانتایی، هەڵەوتەی جوگرافی و هەندەسی، پێگەی ئابووری، دۆخی سرووشتی، هەلومەرجی ناوچەیی، سنوورەکان و چەند مەرجی دیکە لەبەرچاو دەگیرێن.
3 - حکوومەت: هەرچەند قەوارە و شێوازی کارکردنی حکوومەت لە ناوەرۆکی یاسایی درووستکردنی دەوڵەوتدا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە، کاتێک باس لە دەسەڵاتی دەوڵەت، ڕێکخستن و جێبەجێکردنی سیاسەتی دەرەوە و ڕەفتار و سیاسەتی کاریی دەوڵەتێک لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەکرێت، بێگومان قەوارەی حکوومەت لە دابینکردنی ویست و بەرژەوەندییەکانیشدا کاریگەریی لەسەر سیاسەتی نیودەوڵەتی هەیە و دەوری کارا دەگێڕێت. حکوومەت بەپێی کارکرد، ئایدۆلۆژیا و پێکهاتە بەسەر چەندین شێوازی جیاجیادا دابەش دەبن.
4- سەروەری: ئەم توخمەی دەوڵەتیان زۆر جار بە واتای دەسەڵات و هێزی باڵا بەکار هێناوە و هەندێ جاریش وەک دەسەڵاتی حکوومەت بەکار هێنراوە، بە لەونێک کە وەک دەسەڵاتی ڕەها و نەگۆڕ و بێ مەرج لێکیان داوەتەوە. هەر لەم ڕوانگەوە لە چوارچێوەی سیستەمی نێودەوڵەتیدا “سەروەری” بە واتای چەمکی “سەربەخۆیی”، هەروەها لە بواری سیستەمی ناوخۆیشدا بە واتای “ئازادی” لێک دراوەتەوە.
بەرەبەرەو هاوکات لەگەڵ گەشەی یاسای نێودەوڵەتییەکان و جێگیربوونی هاوپەیوەندیی نێوان یەکە سیاسییەکان هاوکارییان پێکەوە، سەروەری ئیدی واتای کلاسیک و کۆنی خۆی لەدەست داوە و زانا و شارەزایانی زانستی سیاسی لێکدانەوە و واتای زۆریان بۆ داڕشتووە.
=KTML_Bold=تیۆرەکانی دەوڵەت:=KTML_End=
1- تیۆریی دەوڵەتی ڕەها: ئەم تیۆرە دەستەواژەکانی خۆی لە چەمکی سەروەری وەرگرتووە، دەوڵەتی ڕەها هەروەک باس کرا حکوومەتێکی بێ ڕێوشوێن و فرەیی خواز، یان هەندێ جار سەرکوتکەر و پێشێلکاری بنەما یاساییەکان کە جەوهەری هێزەکەی بوون، نەبووە. لایەنگرانی دەوڵەتی ڕەها لەو باوەڕەدا بوون نە پەڕڵەمان و نە هیچ سەرچاوەیەکی تر مافی پەسەندکردنی یاسا، یان چاودێریی بەسەر یاساکاندا نییە. بە گشتی، دەسەڵات کرۆکی سەرەکەیی تیۆریی دەوڵەتی ڕەها بووە، ئەم شێوازە لە دەوڵەت لە سەدەی شازدەیەمدا باو بووە.
2- تیۆریی پاشایەتی: تیۆریی مەجداری پاشایەتیی دەوڵەت، بەرهەمی سەدەی هەژدایەمە، هەرچەندە پێشینەی زۆرێک لە پێکهاتە و ناوەرۆکی بۆ سەدەکانی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە. تایبەتمەندیی سەرەکیی تیۆریی دەوڵەتی پاشایەتی ئەوەیە بە پلەی یەکەم ئەم تیۆرە لە چوارچێوەی بەربەست و مەرج و کۆت و بەند دایە. ئەوەی لە تیۆریی دەوڵەتی پاشایەتیدا لەلایەک هەمەچەشن‌کردن و لە ئەنجامدا بەربەست و قۆرخکردنی دەسەڵاتە. جەختی تیۆریی دەوڵەتی پاشایەتی نەتەنیا لەسەر جەوهەری ڕاستەقینەی دەوڵەت، بەڵکوو پێداگرییە لەسەر ئەو ڕێکار و مەرجانەی کە بەسەر چالاکیی یاساکانی پاشا و دەسەڵاتداراندا چاودێری دەکەن.
ڕیشەکانی دەوڵەتی پاشایەتی دەوڵەتی پاشایەتی بۆ شەش دەورەی مێژوویی دەگەڕێتەوە:
یەکەم: ئەندێشەکانی یۆنانی و ڕۆمی و بەتایبەت ئەندێشەکانی یاسای ڕۆمی.
دووەم: ئەندێشەکانی سەردەمی فیۆدالیزم.
سێیەم: بزووتنەوەی ئەنجوومەنی سەدەی سازدەیەم لە کڵێسای کاتۆلیک.
چوارەم: تیۆریی دەوڵەتی پاشایەتیی نووسەرانی فەرەنسی وەک سیسل.
پێنجەم: مشتومڕە مەزهەبی و سیاسییەکانی کاتی بزووتنەوەی ڕیفۆرمی دینی. شەشەم: مشومڕە ئاڵۆزەکانی سەردەمی شەڕی ناوخۆیی بەریتانیا لەبارەی دەسەڵاتی پاشایەتیی مەرجدار و هاوبەش.
3 - تیۆریی ئەخلاقیی دەوڵەت: لەباری مێژووییەوە، ئەم ڕوانگەیە لە دووتوێی دەقی فەلسەفەی ئادیالیستیی ئەڵمانیا سەریهەڵدا و پاش شۆڕشی فەرەنسا بەجوانی خۆی دەرخست و دواتر کاریگەرییەکی زۆری لەسەر قەوارەی فکر و هزری نەریتی و کلاسیکی ئەوروپا دانا. گرنگترین نوێنەر و داڕێژەری ئەم ڕوانگەیە هیگڵ (1831- 1770) ە. هیگڵ لەو باوەڕەدا بووە کە داهاتووی پێشبینیکراو، ژیان و گەشەی مرۆڤایەتی لە داهاتوودا دەبێتە کرۆکەی دەوڵەتەکان. دەوڵەت لە ئەندێشەکانی هیگڵدا یەکەیەکە لە گەشەی گووران (تکامل) ی ڕۆح، هەر بۆیە هەڵگری مانا و گرنگییەکی بایەخدارانە و مێژووییە.
4- تیۆریی چینایەتیی دەوڵەت: ئەم تیۆرە سەرەتاییترین لێکدانەوەی مۆدێرنە لەبارەی دەوڵەتەوە کە لە نووسراوە و بەڵگەنامەکانی پەیوەندیدار بە زانستی کۆمەڵایەتیی هاوچەرخدا زۆر پەرەیان سەندووە. ئەم تیۆرە تیۆریی “مارکس و ئینگلس”و سەرچاوە هزری و فکرییەکەی بۆ ئەو دوو بیرمەندە دەگەڕێتەوە. واتای سەرەکیی چین، بنەمای سەرەکیی لێکدانەوەی جیاوازی مارکسیستییە لەبارەی دەوڵەتەوە. دەوڵەت وەک جەوهەر، یان قەوارە و کرۆکی پەیوەندییە چینایەتییەکان لەقەڵم دەدرێت. لە ڕوانگەی مارکسیستییەوە چینێکی تایبەت، سەرلەبەری دەزگای دەوڵەت بە قازانجی ویست و بەرژەنەوەندییەکانی خۆی ڕادەپەڕینێت. هەڵبەت دەبێ ئاماژە بەوە بکەین کە چەمکی چین و توێژ لە بەرهەمەکانی مارکس و ئێنگلسدا تاڕادەیەک ناڕوون و لێڵە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1. شجاعی زند، علیرضا؛ مشروعیت دینی و اقتدار سیاسی دین؛ تهران، تبیان، چاپ اول، 1376، ص 43.
2. وینسنت، اندرو؛ نظریەهای دولت؛ ترجمەی حسین بشریه، تهران، نشر نی، چاپ اول، 1376، ص 57.
3. عالم، عبدالرحمان؛ بنیادهای علم سیاست، تهران، نشر نی، چاپ سیزدهم، 1384، ص 136.
4. جمالی، حسین؛ تاریخ و اصول ڕوابط بین‌الملل، تهران، نشر نمایندگی ولی فقیه در سپاه، چاپ اول، 1380، ص236.
5. عالم، عبدالرحمان؛ پیشین، ص 163.
6. همان؛ ص 209.
7. ڕامین عەلی، چەند تێڕامانێک لە حکوومەتی هەڵبژێردراو، وەرگێڕانی شەریف فەلاح، دەزگای توێژینەوەی موکریانی - #هەولێر# 2014.
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,101 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 15-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 15-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 15-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,101 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!