#پارتی دیموکراتی کوردستان# دەیەوێت هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق ئەنجام بدرێت کە بڕیارە لە مانگی 12ی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
پارتی لە ڕێگەی هەر دوو دەسەڵاتی دادوەریی ئێراق و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق، بابەتی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان یەکلابکاتەوە.
پارتی دەیەوێت ئەو هەڵبژاردنە لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق بەڕێوەبچێت، کە مانگی دوانزەی داهاتوو بۆ بەڕێوەچوونی دانراوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بە هەوڵ کردووە، تا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق بەزوویی ئەو پرسە یەکلابکاتەوە.
سەردانی دوو هەفتەی ڕابردووی #فوئاد حسێن# وەزیری دەرەوەی ئێراق لە پشکی پارتی بۆ لای سەرۆکی دادگای فیدراڵی و سەردانی لیژنەیەکی کۆمیسیۆنی ئێراق بۆ #هەولێر#، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پارتییە و دەیەوێت بەزوویی ئەو پرسە یەکلابکاتەوە. [1]