#سروە عەبدولواحید#، سەرۆکی فراکسیۆنی #نەوەی نوێ# کە لە هەمان کات خوشکی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێیە. لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
لەسەر نایاساییبوونی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەمڕۆ ڕێکەوتی #14-06-2023# وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ سکاڵامان لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵێن دەدەین بە فەرمانبەرانی هەرێم کە واز لەم بابەتە ناهێنین تا نەیگەیەنینە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر.
ئێمە وەک نەوەی نوێ بەردەوام لە خەمی هاووڵاتییان و بەدواداچوونی کێشەی خەڵکین، دەسەڵات و کلک و جاسوسەکانی دەسەڵاتیش بەردەوام خەریکی درووستکردنی کێشەی لاوەکین بۆ هاووڵاتییان و سەرقاڵکردنی خەڵک و دژایەتی نەوەی نوێن، وە دڵنیاشین کە خەڵکی ژیر باش جیاوازیەکە دەبینن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,082 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!