کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,997
وێنە
  124,084
پەرتووک PDF
  22,092
فایلی پەیوەندیدار
  125,840
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو هەژموونی ئێران
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو هەژموونی ئێران
گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو هەژموونی ئێران
ناونیشانی بابەت: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو هەژموونی ئێران
ئامادەکردن: #شەریف فەلاح#

بۆچی کاتێک لە بەیرووت، ڕاموڵا و غەزە، بەغدا، کەربەلا و نەجەف شیعە ڕادەچەنێ، ترس پەیکەری تاران و قوم و مەشهەد دادەگرێت؟
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکی فراوان لە ئێراق ماوەی زیاتر لە یەک مانگە دەستیان پێکردووەتە، جیاواز لە لوبنان کە بە دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران هەندێ ئارام بووەتە، بەڵام لە ئێراق توندوتیژییەکان بەردەوامن و لە شەپۆلی دووەمدا تاکوو ئێستا زیاتر لە 100 کەس کوژراون و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش بریندار بوون.
لەم نێوەندەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە هەردوو وڵات و بەهۆی بوونی زۆرینەی شیعەوە پێگەو حزووری هەیە، بە نیگەرانی و ترسەوە لەو خۆپیشاندان و گۆڕانکارییانە دەڕوانێت و بەپێی لێدوانی هەندێ بەرپرسی سیاسی و سەربازیی ئێران ئەو خۆپیشاندانانە بە “پلانی دوژمنانی دەرەکی” لەقەڵەم دەدەن کە ویستوویانە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن ئیمامی شیعەکان تێکبدەن و لە پێگە و سەنگی ئێران لەو دوو وڵاتە کەم بکەنەوە.
خۆپیشاندەران، کە زۆرینەیان شیعەن لە ئێراق لە هەمبەر گەندەڵیی ئیداری و حکوومی، کەموکۆڕیی خزمەتگوزاریی ئاو و کارەبا و ڕێژەی باڵای بێکاری، ڕژاونەتە سەرشەقامەکان کە دواتر ویست و داخوازیی خۆپیشاندەران بەهۆی ڕەخنە و دزەی لایەنەکان گۆڕادران بۆ سیاسی و لە گەڕی دووەمدا داوای هەڵوەشانەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێراق دەکەن. هاوکات لە لوبنانیش پرسی گەندەڵی و بێ کارەبایی لەسەرووی ویستی خۆپیشاندەرانەوە بووە.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەم کاردانەوە بە خۆپیشاندانەکانی ئێراق و لوبنان ڕایگەیاندووە: “ئەمریکاو تۆڕی هەواڵگریی ڕۆژاوایی بەپاڵپشتیی پارەی وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە بەتەمان ئاساییشی ئێراق و لوبنان تێک بدەن”، هاوکات حسێن شەریعەتمەداری نوێنەری خامنەیی لە دامەزراوەی میدیایی کەیهان داوای داگیرکردنی باڵیۆزخانەی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و سعوودیە لە بەغدا کردووە.
مانشێتی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران لەمبارەوە وەکوو ماڵپەڕی (فارس‌نیوز) ی سەربە سوپای پاسداران نووسیویە: “ئامانجی ڕەوتی عیبری - عەرەبی پێشگیری بووە لە ڕێپێوان و ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمی ئیمام حسێن و هاوکات لە پشتی خۆپیشاندانەی ئێراقە ڕەوتی فیتنە و ئاژاوەی دەسەڵاتخواز و دیموکرات و لاییک و میانەڕەوەکان خۆیان حەشار داوە”.
لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە ئێراق و لوبنان و ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوبیرەکانی بۆ ئەو خۆپیشاندانە، ئاژانسی (ئەسەوشیەیتێدپرێس) بڵاوی هەندێ زانیاریی لەبارەی نفووزی ئەمنیی ئێران بڵاو کردووەتەوە کە لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین:
=KTML_Bold=سەردانی قاسم سلێمانی بۆ بەغدا:=KTML_End=
یەک ڕۆژ دوای دەسپێکی ناڕەزاییە دژە حکوومییەکان لە ئێراق، قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس (هێزی دەرەوەی سنوورەکانی سوپای پاسداران) ، بە شەو سەردانی بەغدای کرد و بە کۆپتەری تایبەتی گەیشتە ناوچەی سەوزی بەغدا و لەوێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای ئەمنیی ئێراق کۆ بووەوە و هەندێ لەو بەرپرسان لەباتی بینین و بەشداریی سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی ئاساییشی ئێراق لە کۆبوونەوەکە، بە بیننی قاسم سلێمانی و گوێگرتن لە قسەکانی سەریان سووڕ ما.
قاسم سلێمانی کە بە ئەندازیاری پارێزەری ئاساییشی کۆماری ئیسلامی و سەردەوای هەواڵگریی ئەو حکوومەت لە ناوچەکە دێتە ئەژمار، ئامادەبوونی لەو کۆبوونەوەیە، نیشانەی نیگەرانی و ترسی ئێرانە لە تەشەنەسەندنی ئەو ناڕەزاییانە لە بەغدای پایتەخت و شارە گەورەکانی دیکە کە بە دڵی ناوچەی شیعە دادەنرێت، ترسی بەرچاوی ئێران لەو خۆپیشاندانە ئەوەیە کە یەکێک لە ویست و داخوازییە سەرەکییەکانی خەڵکی ناڕازیی ئێراق، کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی ئێران و چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتەیە لە ئێراق.
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە ئێراق و لوبنان پرسێکی ناوخۆیی و ناوچەییە و زیاتر ڕووبەڕووی بەرپرسانی باڵای سیاسی و قەوارەی ئەو دوو حکوومەتەیە کە تژین لە گەندەڵیی سیاسی و ئیداری و بێبەرین لە خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییانی خۆیان، وەلێ ئەو ئاڵۆزی و خۆپیشاندانانە هاوکات تەنگژە و قەیرانێکیان بۆ کۆماری ئیسلامیش درووست کردووە، چونکە ئێران هاوکات لەگەڵ ئەوەی پشتیووانی هەردوو دەوڵەتی ئێراق و لوبنانە، لەلایەکی دیکەشەوە کۆمەڵێک میلیشیای چەکدار و توندڕەو ئەو دوو وڵاتە لەلایەن ئێرانەوە لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە پڕ چەک دەکرێن و ئایدۆلۆژییەکانی ئێران ڕەچاو دەکەن و لەڕاستای بەرژەوەندیی ئێران لە ناوچەکە دەجووڵێنەوە کە حزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای بەدر لە ئێراق لەو گرووپانەن.
سەرکوتی خۆپیشاندەران لە ئێراق و کوژرانی زیاتر لە 230 خۆپیشاندەر و هێزی ئەمنی و برینداربوونی زیاتر لە پێنج هەزار لە بەغدا، ناسریە، میسان و زیقار و کەربەلا و…، هاوکات هێرشی لایەنگرانی حزبوڵای لوبنان بۆ سەر خۆپیشاندەران دوای سەردانەکەی قاسم سلێمانی بۆ بەغدا، بەرەبەرە نیشانەی ترس و دڵەڕواکێیەکانی ئێران و هاوپیەمانەکانی لەو دوو وڵاتە لە خۆپیشاندان و ئاڵۆزی خۆیان دەرخست.
بە گوتەی دوو بەرپرسی باڵای ئەمنیی ئێراق کە بۆ میدیاکان قسەیان کردووە لەو کۆبوونەوە نهێنییەی بەغدا قاسم سلێمانی بە بەرپرسانی ئەمنیی ئێراقی گوتووە: “ئێمە لە ئێران دەزانین چۆن چۆنی لەگەڵ ناڕەزاییەکان و خۆپیشاندەران بجووڵینەوە، چونکە ئەو ڕووداوە لە ئێرانیش هاتە ئاراوە و ئێمە توانیمان کۆنترۆڵی بکەین”.
سەرەڕای تێپەڕینی یەک مانگ بەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێراق، ناڕەزایی لە ئێراق بەردەوامە و لە لوبنانیش سەرەڕای دەستە لەکارکێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیر، هەر درێژەیان هەیە، ئەم ناڕەزاییانە هەردوویان ڕوویان لە دوو دەسەڵات و ئەو باڵ و کوتلانەی ناو ئێراق و لوبنانە کە هاوپەیمانی ئێرانن.
یەک ڕۆژ دوای چوونی قاسم سلێمانی بۆ بەغدا، شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ئێراق پەرەی سەندووە و بە دەستڕێژی قەناس بەدەستەکان بۆ سەر و سینگی خۆپیشاندەران تاکوو ئێستا لە مانگی ئۆکتۆبەردا زیاتر لە 230 خۆپیشاندەر و هێزی ئەمنی کوژراون کە بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک و وێنە کە بڵاو کرانەوە، چەند بەڵگەی پەیوەندیدار بە هێزەکانی سەر بە ئێران لەناو خۆپیشاندەران و چەند قەناس بەدەستێکی حەشدی شەعبی دەستگیر کران.
لەبارەی نەخش و ڕۆڵی فەیقلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران و قاسم سلێمانی لە سیاسەتی ناوخۆیی ئێراق، پێشتریش بە دەیان ڕاپۆرت و زانیاری بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئەو وردەکارییانەی کە ئاژانسی (ئەسیەوشیەتێدپرێس) لەبارەی ئامادەبوونی لەو کۆبوونەوەیە ئەمنیەی ناوچەی سەوزی بەغدا، یەکێک لە ئاشکراترین ئاماژەکانی دەستێوەردانی ئێران لە ئێراق و ترسی ئەو وڵاتەیە لە پێگەی خۆی لە ناوچەکە.
هاوکات لەگەڵ حزووری قاسم سلێمانی لە بەغدا، فالح فەیاز، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاساییشی نیشتمانیی ئێراق و سەرۆکی میلیشیای حەشدی شەعبی کە سەرەکیترین گرووپی هاوپەیمانی ئێرانە لە ئێراق، ڕای گەیاند ئەم گرووپە وەک هێزی پاڵپشت بۆ پێشگیری لە “کووردەتا و شۆڕش” ئامادەی بڕیارەکانی حکوومەتە. لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە و خەڵکیت ناڕازی ئاشکرایان کرد بۆ سەرکوت و بێدەنگکردن و ترساندنی خۆپیشاندەران هێزی سەر بە ئێران هاتووەتە مەیدان و چەند خۆپیشاندەرێکی دیکەش بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) یان ڕاگەیاندووە ئەوانەی تەقەیان لێکردووەن ئێرانین و بە زمانی فارسی قسەیان کردووە.
=KTML_Bold=“ئێران و میلیشیا سەربازییەکانی ئێراق “=KTML_End=
لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئێراق لە هەفتەکانی ڕابردوودا، دەیان کەسی هێزی ئەمنی بە جلوبەرگی ڕەش و دەمامکدار لە پێشەوەی سەربازە ئێراقییەکانەوە وەستابوون، ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و گازی فرمێسکڕێژییان بەڕوودا پاژاندن و گوللەی مەشقییان بەکار هێنا و هەڕەشەی توندیان لە خەڵک دەکرد و بۆ بڵاوپێکردنی خەڵک باتۆنیان بەکار دەهێنا. بەشداربوانی خۆپیشاندانەکا دەڵێن گومانی تێدا نییە ئەو جلوبەرگ شەخسیانە ئێراقی نین و بێگومان ئێرانین.
هشام ئەلهاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی ئێراقی پێی وایە: “ئێران لەو خۆپیشاندانەی ئێراق ترسی لێ نیشتووە، چونکە لە کاتی هێرشی ئەمریکا بۆ ئێراق لە ساڵی 2003 ئێران لە ڕێگەی حزب و میلیشیاکانی نزیک لە خۆیەوە توانی زیاترین دەسکەوتی سیاسی و ئایدۆلۆژی لەناو دەوڵەت و پەڕڵەمانی ئێراق دەستەبەر بکات.
ئێستا ئێران نایهەوێ ئەو دەسکەوتانە بە ئاسانی لەکیسی بچن، بۆیە لە هەوڵدایە لە ڕێگەی ئەو حزبە ئێراقیانەی نزیکی خۆین، خۆپیشاندانەک بە شێوازی ئێرانی کۆنترۆڵ بکات، هەرچەند ئەو شێوازانە لە ڕابردوودا وەڵامدەر بووە، بەڵام ئێستا کاریگەر نییە و بیروڕای گشتیی خۆپیشاندەری خوازیاری بەرنەگاربوونەوەی هێژموونیی ئێرانە لە ئێراق.
=KTML_Bold=“ئێران، لوبنان و حزبوڵا”=KTML_End=
هاوشانی خۆپیشاندان و ناڕەزییەکانی ئێراق، لوبنانیش وەک یەکێکی دیکە لە وڵاتانی ناوچەکە شەپۆلێک لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی خەڵک دەستی پێ کردووە، لێ جیاوازیی ئەو خۆپیشاندانانەن لەگەڵ ئێراق، ئەوەیە کە لەباتی توندوتیژی و دەستڕژی گوللە بەڕووی خەڵکی ناڕازی، گۆڕەپانەکانی لوبان ببووە ژوانگەی کچان و کوڕان و شوێنی سەما و شەوئاهەنگ و شێوازی ناڕەزاییەکان لەگەڵ ئێراق زۆر جیاواز بوو. بەڵام خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ ئێراق جیاواز لە گەندەڵیی حکوومەتی و نەبوونی خزمەتگوزاری لە لوبنان، دیسان ئەو لایەنە لە حکوومەتی لوبنان کرایە نیشانە کە هاوپەیمانی ئێران و دیسان لەوێش ئێران ترسی لەدەستدانی پێگەی لە گۆڕێدایە.
لە لوبنانیش بە هەزاران خەڵکی ناڕازی ڕژانە سەرشەقام و لە دژی سیاسەتەکانی حکوومەت وەستانەوە و خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی دەوڵەت و باڵ و لایەنەکانی هاوپیەمانی ئێران بوو. ناڕەزاییەکانی لوبنانیش هاوشێوەی ئێراق بە پلەی یەکەم دەگەڕێتە بۆ سیاسەتی ناوخۆیی و گەندەڵیی ئیداری کە نەیانتوانیوە لەڕاستای ویست و داخوازیی خەڵکدا بجووڵێنەوە و دەربڕی ئەوەیە حزبوڵای لوبنان هاوپەیمانەکانی لەو وڵاتە کە هێزی سێبەری ئیرانن، نەیانتوانیوە ویستەکانی خەڵک دابین بکەن و نموونەیەک لە داڕووخانی پێگەی ئێران لە ناوچەکە.
هەرچەند دروشمی خەڵکی ناڕازیی لوبنان سەرجەم لایەنەکانی ئەو وڵاتەی بەبێ جیاوازی گرتەوە، بەڵام زیاتر ڕوویان لە سەرۆک کۆمار (میشێل عەون) و سەرۆک وەزیران (ڕەفیق حەریری) و وەزیری دەرەوەی لوبنانە کە هەمووان سەر بە حزبێکی کریستیانی هاوپیەمانی حزبوڵا و حەسەن نەسروڵان.
حەسەن نەسروڵا سەرۆکی حزبوڵا دوای چەند ڕۆژ لە ناڕەزییەکان بە هەڕەشەوە هاتە مەیدان و گوتی چەند دەسەڵاتێکی دەرەکی خەریک کەڵکی نابەجێ لەو ناڕەزییانە وەردەگرن و لایەنگرانی خۆی لەو ناڕەزاییانە دەکشێنێتەوە و دواتر خەڵکی ناڕازی دژی حەسەن نەسروڵا و حزبوڵا وەستانەوە و سەرەنجام خۆپیشاندانەکانی لوبنانیش هاوشێوەی ئێراق توندوتیژیی تێکەوت، چونکە دەستیان بۆ پێگەی ئێران و هێزەکانی سەر بەو وڵاتە درێژ کرد.
پاش هێرشی خۆپیشاندەران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبوڵا لە بەیرووت، چەند کاتژمێر دوای ئەو ڕووداوە ڕەفیق حەریری سەرۆک وەزیران دەستی لەکار کێسایەوە و خۆپیشاندەرانیش ئەمەیان وەک دەسکەوتێکی خۆیان کردە جێژن، هەرچەند بە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی سەعد حەریری لە لوبانان هەندێ لە ئاڵۆزی و ناڕەزاییەکان کەم بوونەوتەوە، بەڵام ئەمە سەرەتای قۆناغیکی دیکەیە لە بەهاری عەرەبی. ڕووداوەکانی ئێراق و لوبنان و خرۆشانی گەل ئەم جارە جیاواز لە بەرەنگابوونەوەی گەندەڵی و نادادپەروەریی حکوومەتەکان، ڕووی لە هەڵتەکانی پێگەی ئایدۆلۆژیی ئێرانی شیعەیە کە ساڵانێکە لە ئێراق و لوبنان میلیشیا شیعەکان وەک سێبەری دەسەڵات و پێگەی خۆی بەکار دەهێنێت. ئاخۆ لە داهووتی ئەم دوو وڵاتەدا ئێران پێگە و سەنگی چۆن دەبێت؟ بۆچی کاتێک لە بەیرووت و ڕاموڵا و غەزە و بەغدا و کەربەلا و نەجەف شیعە ڕادەچەنێ، ترس پەیکەری تاران و قوم و مەشهەد دادەگرێت ڕاز و نهێنیی ئەم پەیوەندییە کەی دەردەکەوێت؟ کە دەبێ جاوەڕوانی گۆڕانکارییەکانی داهاتووی ئێراق و لوبنان بین. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 935 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 15-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 15-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 15-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 935 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!