ڕۆژێک بە کەڵەشێریی بژی، نەک هەزار ڕۆژ بە مریشکیی بمری.
ڕۆژێک بە کەڵەشێریی بژی، هەزار ڕۆژ بە مریشکیی مەژی.
کەڵەشێر گورجوگۆڵ و توند و شەڕانییە بەرانبەر بەوانەی کە بەگژیان دەچن، بەڵام مریشک هێمن و لەسەرخۆ و لاشەڕە، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە لە ژیاندا هەر کەس ستەمی لێکردیت ڕازیمەبە و بەرانبەری بووەستە و تۆڵەی لێبکەرەوە، هەر چەندە مرۆڤ کەم بژیی بەڵام سەربەرزانە بژیی، باشترە لەوەی زۆر بژیی و ژێردەست بژیی.[1]