ڕۆژ هەیە لە ساڵێک درێژتر ئەبینرێت.
چاوەڕوانیکردن ئاوی چۆک دادێنێت، ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا چاوەڕوانی کەسانی ئازیز و خۆشەویستیان دەکەن، هەمیشە چاولە ڕێگەن، ئاخۆ کەی دەگەڕێنەوە، بۆیە کات لەدنیابینیاندا زۆر درێژ دەبێتەوە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کاتێکی زۆر لە چاوەڕوانی کەسێکی نزیکیدا بێت.[1]