ڕۆژی نەفس نەفسییە، کەس ئاگای لە کەس نییە.
نەفس: دڵ و دەروون (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: ڕۆژگاری ئەمڕۆ، کە ستەمێکی چینایەتی گران لەسەر شانی مرۆڤە چەوساوەکانە، هەر کەسێک لە گۆشەنیگای دەروونی خۆیەوە دەڕوانێت و هەوڵی پەیداکردنی بژێوی دەدات، بۆیە کەس ئاگای لە کەس نییە، پەندەکە بە ڕۆژی تەنگانە و نەهات ئەوترێ کە کەس دەستی کەس ناگرێت.[1]