ڕۆژێک بە مل بەرزی، نەک سەد ساڵ بە مل حیزی.
مل بەرز: سەربەرز. مرۆڤە ژیر و مەردەکان لە کۆمەڵگەدا بەژێردەستەیی و ستەم ڕازینابن، هەمیشە لە هەوڵی ژیانێکی شکۆمەندانە و سەربەرزانەدان، پەندەکە واتا: ژیانێکی مەردانە ئەگەر کاتەکەی کەمیش بێ، زۆر باشترە لە ژیانێکی درێژی پڕ مەنەتی و سەرشۆڕی.[1]