ڕۆن بان پڵاو.
ڕۆن: لە کوردەواردا کابان (کەرە یان دووگی مەڕ) دەتوێنێتەوە و دەیکات ڕۆن. پڵاو: خۆراکێکی کەلەپووری کوردییە، پێکدێت لە برنجی کوڵاوی پاڵێوراو کە ڕۆنی داخی دەکرێت بەسەردا (فەرهەنگی خاڵ) . مەبەست لەوەیە کە هەر شتە و دەبێت لە جێگەی خۆیدا بەکاربێت. پەندەکە واتە: شتی شیاو بۆ شوێنی شیاو.[1]