ڕۆن بۆ هیزە، گۆشت بۆ دیزە.
هیزە: مەبەست لە پێستی خۆشکراوی بەساغی دەرهاتووی بزنە کە ڕۆنی تێدا هەڵدەگیرێت، دیزە: دەفری گڵینی لە قووڕ درووستکراوی سوورکراوەیە، لە کوردەواردا گۆشتی قاورمەی تێدا هەڵدەگیرێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر شتە و لەجێگەی خۆیدا هەڵدەگیرێت.[1]