ڕۆن لە پیاو بکڕە و گەنم و جۆ لە ژن.
لە کوردەواردا کابان (کەرە یان دووگی مەڕ) دەتوێنێتەوە و دەیکات بە ڕۆن هەروەها گەنم و جۆش بە ڕەنج و ماندووبوونی پیاوان لەناو کێڵگەدا بەرهەم دێت، واتە: هەم ژن و هەم پیاو هەریەکەیان بەکاری خۆیانەوە ماندوودەبن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ڕۆن بە ڕەنجی شانی ژن و گەنم و جۆ بە ڕەنجی شانی پیاو بەرهەم دێ، واتە: بەرهەم لەیەکێ بکڕە کە ڕەنجی پێوە نەکێشابێ، بۆ ئەوەی هەرزان دەستت کەوێت. [1]