ڕۆنی ڕێختە، خێری ئیمام حسێنە.
ڕێختە: ڕژاو. ئیمان حسێن: یەکێکە لە ئیمامەکانی باوەڕدارانی مەزهەبی شیعە. واتە: کەسێک چاکەکاریی لەگەڵ کەسانی دەوروبەری بکات، بە شتێک کە بەکەڵک نەیەت و کەسەکە کەڵکی لێنەبینێت. پەندەکە واتە: بە ماڵێکی مفتی بێخاوەن ئەوترێت کە خەڵکی تێی ورووکابن، یان بە کەسێک ئەوترێت کە شتی لەدەستچوو بکات بەخێر.[1]