ڕیشی دابەستراوە، بە کزەبا هەڵناکەندرێ.
دابەستراو: مەبەست لە بەستنەوەی شتێکە بەتووندی کە بەئاسانی بەررەڵا نەبێت، کزەبا: بایەکی ساردی تووند. لە کوردەواردا پیاوە بەتەمەنەکان بەتایبەت سۆفییەکان ڕیشیان درێژە، لە کۆندا بۆ ئەوەی ڕیشیان بڵاونەبێت، لە ناوڕاستدا بە پەتێک تووند بەستوویانە، پەندەکە واتە: دۆستایەتی کۆنی نێوان دوو کەس، بەزویربوونێکی بچووک کۆتایی نایەت. [1]