ڕیشی لەبەر هەتاو سپی کردووە.
لە کوردەواردا سپی بوونی ڕیش، ئاماژەیە بۆ دنیابینی و شارەزایی پیاوێک لە ژیانکردندا، واتە: کەسە ڕیش سپییەکان دنیادیدەن و تاڵی و سوێری ژیانیان چەشتووە، شارەزای ورد و درشتی ڕووداوەکانی ژیانن، بەڵام پەندەکە بە کەسێ ئەوترێ کە دنیای بەهیچەوە بردبێتەسەر.[1]