ڕیش نەبێ بە ڕیشەوە کە بوو، دەبێ شانەی بۆ هەڵگری.
مووی ڕیش کاتێک درێژ دەبێت، بۆ ئەوەی نەئاڵۆزێت، دەبێت ڕۆژانە شانە بکرێت، واتە: ئەو کەسەی کە ڕیشی درێژە دەبێت، پێویستە بەناچاری شانەی بۆ هەڵبگرێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە گەر کەسێک لە ڕووداوێکدا تووشی کێشەیەک بوو، دەبێت شانی باتەژێر و چارەسەریبکات. واتە: ئیشێکت بە ناچاریی تووش بوو بیکەی، ئەنجامەکەی باش بێت یان خراپ دەبێت ڕازی بیت.[1]