ڕێی ئەکەوێتە کونی مار.
کونی مار: مەبەست لەو جێگەیەیە کە مار خۆی تێدا دەشارێتەوە، بۆ پشوودان و خۆپارێزی لە دوژمنەکانی، لە خێزان و بنەماڵەدا کەسانی بزێو هەن، سرووشتیان وایە کە سەر بەهەموو کونێکدا دەکەن و دەچنە هەموو جێگەیەک، هەندێک جار سەربەکێشەن، پەندەکە بە کەسی زیرەک و بزێو ئەوترێ.[1]