ڕێبوار بە نووستن، لە کاروان بەجێئەمێنێ.
کاروان: بەو گرووپە کەسە دەوترێت کە لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر بۆ مەبەستی ئابووریی یان خۆشگوزەرانی گەشتدەکەن، لەکاتی گەشتکردنی درێژدا، کاروانچی لە چەند جێگەیەک بۆ پشوو لادەدات، گەر گەشتیارێک خەوی لێبکەوێت جێدەمێنێت، پەندەکە مەبەست لە کەسێکە کە بە نەزانیی خۆی لە کاروانی ژیان دوابکەوێ. [1]