ڕێوی لەگەڵ کلکی خۆی یاریی ئەکا.
ڕێوی ئاژەڵێکی کێوی گۆشتخۆرە، لە وەرزە جیاوازەکاندا هەر کاتێک تێر بێت، دەست بە جۆرێک سەما و یاریدەکات، جێگەی سەرنج و تێڕامانە، پەندەکە بە کەسێکی سامانداری تێروپر و بێگرفت ئەوترێت کە حەز و ئارەزووی هەبێت، بۆ خۆشی ژیانی دەست بە سەما و خۆشی بکات.[1]