محەمەد ئیسماعیل، پەڕڵەمانتاری #نەوەی نوێ# لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، بە وتارێک کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە دیفاع لە سەرۆکی حیزبەکەی دەکات و دەڵێت ”شاسوار، کەناڵێکی ڕاگەیاندنی درووستکردووە کە دەیان ملیۆن دۆلاری تێدا خەرجکردووە و دیفاع لە خەڵک دەکات و لەسەر ئەو کەناڵە تووشی هەوڵی تیرۆرکردن بویەوە”.
لەو وتارەی محەمەد ئیسماعیل کە هەموو کادیرانی نەوەی نوێ بڵاویانکردووەتەوە، نووسیویەتی ”نەوەی نوێ بەردەوام گەورە دەبێت”.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی ئەو پەڕڵەمانتارەیە:=KTML_End=
=KTML_Bold=شاسوار ئەبێ بوەستێنرێ=KTML_End=
ئەمە ناونیشانی نووسینی ڕۆژنامەنووسێکی حیزبی بەکرێگیراوە کە مانگانە بە چەند سەد هەزارێک لەبەرژەوەندی باڵێکی حیزب قەڵەمەکەی لە خزمەتدایە..
=KTML_Bold=بابزانین بۆ شاسوار ئەبێ بوەستێنرێت!؟=KTML_End=
چونکە گەنجێکی ئاسایی بنەماڵەیەکی ئاسایی ئەم وڵاتەیە و ڕۆژانە لەگەڵ هاوڕێکانی دیفاع لە خەڵک دەکات! کەناڵێکی هەیە سەروی دە دانە ساڵە دەیان ملیۆن دۆلاری لێ سەرف کردووە و لەسەر ئەو کەناڵە و دیفاع کردن لە خەڵک تووشی هەوڵی تیرۆرکردن بوویەوە و بە سوودفە نەمرد و بریندار بوو!
شاسوار ئەبێ بوەستێنرێت چونکە ئەو گەنجە حەیای جوت حیزبی دەسەڵاتی بردووە و لە هەموو لایەکەوە ڕسوای کردوون، هەم لە بەغداوە کە سێ سەرۆکایەتی و حکومەت و پەڕڵەمانی لێهەلوەشاندنەوە و شەرعیەتی نەهێشتن، هەم لە هەرێمەوە بە تەحەدا و نەقیزەکانی تووشی شەرمەزاری کردوون و خەڵکی هەرێم بەشێوازێکی بەرفراوان پشتیووانی دەکەن!
دەبێ بوەستێنرێ چونکە خەریکە بازاڕی ئەو چەکل و ماستاو چی و بەکرێگیراوانە ناهێڵێت و بەو هەموو زورناژەن و بەکرێگیراوانەوە کە دژایەتی دەکەن شاسوار و هێزەکەی ڕۆژ بەڕۆژ بەهێز دەبن.
بەس لێرەوە پێیان دەڵێین خەیاڵتان خاوە و سەرتان دای لەبەرد نە شاسوار و نە نەوەی نوێ بە هیچ موئامەرە و هەوڵێکی ئێوە نەک ناوەستێنرێن بەڵکوو هاوشێوەی هەموو هەوڵە پوچەکانی ڕابردوتان فەشەل ئەهێنن و نەوەی نوێش بەهێزتر ئەبێ، چونکە نەوەی نوێ لەسەر ڕێی ماف و دیفاع لە خەڵک و پشتیووانی خەڵکە و ئێوەی دەسەڵات و بەکرێگیراوەکانیشی بەو خەونەوە سەر ئەنێنەوە! [1]