سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ 2023 هەڵبژاردن نەکرێت تا 2026 هەڵبژاردن ناکرێت و هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەر جوڵەیەک نەکەن تا ئەو کاتەش سەختە شتێک بەناوی هەرێمی کوردستانەوە بمێنێت.
#شاسوار عەبدولواحید#، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە تویتێکدا نووسیویەتی: ئەگەر ئەمساڵ هەڵبژاردن نەکرێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق تا ساڵی 2026 ناتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بکات، ئەمەش بەهۆی کۆتایهاتنی تەمەنی کۆمیسیۆنی ئێراق لە سەرەتای ساڵی 2024.
دەشڵێت: هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنی نوێ لە ساڵی 2025 کە ئەوان سەرپەرشتی هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی ئێراق دەکەن و تەنیا دوای ئەوە دەتوانن سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکەن لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی: تا ئەو کاتەش سەختە شتێک بەناوی هەرێمی کوردستانەوە بمێنێت، ئەگەر ئێستا نەجوڵێین بۆ پاراستنی. [1]