زامی زبان ساڕێژنابێ.
زام: برین. هەندێک زام و برین هەیە، ڕۆحییە و قسە درووستیدەکات، واتە: گوفتاری ڕەقی هەندێک کەس، کورد وتەنی لە نووکی شمشیر تیژترە، زامی قوڵ لە هەست و سۆزی مرۆڤدا جێدەهێڵێت، زووربەی جارە زامی جەستە چاک دەبێتەوە و شوێنەوار بەجیناهێڵێت، بەڵام زامی زمان، نەساڕێژ دەبیت و نەشوێنەواری دەسڕێتەوە. [1]