زەردەلوو، بۆ گەروو.
زەردەلوو: مەبەست لە هەڵووژەی زەردە، گەروو: قوڕگ. لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس هەن، لە ژیانیاندا ئارەزووی خواردنی هەمەجۆر دەکەن، واتە: بەردەوام دەخۆن و خۆراکی جیاواز تاقیدەکەنەوە، چونکە لەخواردن چێژ وەردەگرن، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە خواردنی زۆر مەبەست بێ.[1]