زەبوون عەزێتدان، شێوەی نامەردییە.
زەبوون: کەسی کزولاواز و بێچارە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ستەمگەران و کەسانی بەدەسەڵات، بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتەکەیان بەردەوام لە هەوڵی چەسانەوەی کەسانی ستەمدیدەن، پەندەکە واتە: لێدان لە جەستەی کەسانی داماو، کارێکی نەشیاوە، کەسی مەرد ئەو ڕەفتارە ئەنجامنادات. [1]