زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە، هەر چاکە.
زەرەر لە نیوەی وەگەڕێ، قازانجە.
زەرەر: زیان. زووربەی کەسەکان لە کۆمەڵگەدا پیشە و کاریان هەیە، هەریەکەیان بە جۆرێک سەودا و مامەڵە دەکەن، پەندەکە واتە: لە کار و کاسپیدا قازانج و زیان شتێکی درووستە، گەر کەسێک لە کاسپیدا زەرەری کرد، بەس مایەپوچ نەبێ، زەرەرەکەی بە قازانج بۆ ئەژمار ئەکرێ. [1]