زامی شمشێر خۆش ئەبێتەوە، زامی قسە خۆش نابێتەوە.
زام: برین. شمشێر: ئامێرێکی جەنگییە، پێکدێت لە تیغێکی دەم پانی نووک تیژ، هەندێک زام و برین هەیە، ڕۆحییە و قسە درووستی دەکات، واتە: گوفتاری ڕەقی هەندێک کەس، کورد وتەنی لە نووکی شمشێر تیژترە، زامی قوڵ لە هەست و سۆزی مرۆڤدا جێدەهێڵێت، پەندەکە واتە: برینی جەستە چاک ئەبێتەوە بەڵام برنی قسە چاک نابێتەوە.[1]