بابەت:وەرزشی
=KTML_Bold=کچە کوردەکانی ژیما هەڵبژاردەی ئێراق داگیردەکەن=KTML_End=
#ڕێکخراوی ژیما#ی تایبەت بە یاری باسکە لە شاری #سلێمانی# بەردەوام لە ئامادەکاری و مەشقەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانێ ژمارەیەکی زۆر کچە یاریزان و کوڕە یاریزانان بۆ شاری سلێمانی و ئێراق درووست بکات، دکتۆر #ڕزگار تۆفیق# ڕاهێنەری کچانی ژیما لە بارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی لە 15ی ئەم مانگە بانگێشتی هەڵبژاردەی ئێرانین لە ئاستی تازەپێگەیشتوانی کچان لە تاران دوویاری دۆستانەش ئەنجام دەدەین، ڕەنگە لە دوای ئەو لە شاری سنە هەر لە وڵاتی ئێران بەشداری پاڵەوانیتی سێ فی سێ بکەین لە ئاستەکانی تەمەن، گوتیشی ژیما بەردەوام بۆ ئەمساڵ ڕێژەی 150 یاریزانی کچمان هەیە، جگە لەوەش لە ئاستی کوڕانیش لە زیاد بوونە نزیکەی 50 یاریزانمان هەیە، بەرنامەکانی ئەمساڵمان جۆراوجۆرە و لە هەموو ڕوویەکەوە، لەبارەی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی ئێراقیش گوتی هەر 12 یاریزانەکە کوردن و لە ژیمان لە ئێراق دیارە یاریزان نییە و پەیوەندیم بە چەندین ڕاهێنەری ئێراقی کردووە بۆ ئەوەی یاریزانمان پێ بدەن تەمەن 16 ساڵ بێ، لەبەرامبەریشدا زۆرجار گلەییمان لێ دەکەن دەڵێن ڕزگار تەنیا بۆ سلێمانی کار دەکات، ئێمەش پشتمان بەتواناکانی خۆمان بەستووە و خزمەتی وەرزشی باسکەمان کردووە بۆیە سەرجەم یاریزانەکان هی ژیمان.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 444 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!