زەمانە بۆت نەلوێ، تۆ بۆی بلوێ.
زەمانە: ڕۆژگار. بەدەر لە بوون یان نەبوونی مرۆڤ ڕۆژگار بەردەوام دێت و دەڕوات، هەندێک کەس پێیان وایە کە ڕۆژگار بە خواست و ئارەزووی ئەوان نایە و ناچێت، بۆ ئەوەی مرۆڤ لە کاروانی ژیان جێنەمێنی، دەبێت لەگەڵ هەموو دۆخێکدا خۆی ڕێکبخات، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە دەبێت لەگەڵ ڕۆژگاردا بگونجێ. [1]