زەمانی سەگ و گورگە، شیوەنی شوانە.
لە کوردەوار و ژیانی شوانکارەییدا، هەر کاتێک سەگ و گورگ زۆر بوون، مەڕوماڵات ئەخۆن و زیان دەدەن، شوان هەر ئەبێ شیوەن بکا. پەندەکە بە کەسێکی بێدەسەڵات و چەوساوە ئەوترێ کە هەر تاوناتاوێ، زۆردارێک بەشێک لە سامانەکەی لێداگیربکا، هیچ پەرچەکردارێکی نەبێت. [1]