زەنگۆڵەی گەورە و هاوسێی ناخۆش.
زەنگۆڵە: دەنگێکی خۆشی هەیە، شوانکارەی کورد دەیکاتە ملی عەجوولترین بزن، بۆ ئەوەی کەی لە ڕان دوورکەوتەوە پێی بزانێ، پەندەکە بۆ دراوسێیەک بەکاردێت کە دەنگی لە قسەکردندا زۆر گەورە و ناخۆش بێت، بەردەوام هاتوهاواری بێت، لەگەڵ ئەوەدا ڕەفتار و کرداریشی باش نەبێت.[1]