زبان پارێزگارتە، ئەگەر پاراستت، دەتپارێزێ.
زبان: مەبەست لە زمانی گفتوگۆ و دەربڕینە. زمان هۆکارێکە بۆ لەیەکتێگەیشتن، یەکێکە لە گەورەترین داهێنانەکانی مرۆڤ، بەهۆی دەربێرنەکانیانەوە توانای درووستکردنی پەیوەندیان هەیە، زمان دەتوانرێت باش یان خراپی پێبووترێت، پەندەکە واتە: هەرچی کویرەوەرییە، بە زمانەوەیە، ئەگەر لغاوی بکەیت، پارێزراوی.[1]