زبان زۆردار نییە لە زەوتا، دێوی خەیبەرە لە ئەشکەوتا.
زبان: مەبەست لە زمانی گفتوگۆ و دەربڕینە. زەوت: واتە دەستبەسەرگرتی شتێک بە زۆرداریی، دێو: لە ئەفسانەگەلی کوردیدا بەواتای هێزی شەڕ و خراپە. پەندەکە واتە: زمان زۆردار نییە لە زەوتکردنی شت، گەر باش بەکاربێت، بەڵام ئەگەر خراپ بەکارهات، وەک دێو ناو ئەشکەوت، بەیەک وتە لەناوت دەبا.[1]