زبانی شیرین لە بەهەشتەوە هاتووە.
زبان: مەبەست لە زمانی گفتوگۆ و دەربڕینە. بەهەشت: لە تێروانینیی کەسە ئایینییەکاندا مەبەست لەو جێگە ئەفسانەییە پڕ لە خۆشییە نەبراوەیە کە مرۆڤە باشەکان دوای مردن بۆ دەچن. پەندەکە واتە: کەسی زمان شیرین و بەگفتولفت، لە کۆمەڵگەدا لەهیچ شوێنێک ئیشی ناوەستێ.[1]