زبان لە دەما، ئێشکچی سەرە.
زبان: مەبەست لە زمانی گفتوگۆ و دەربڕینە. ئێشکچی: پاسەوان یان کەسێک بەلای شتێکەوە بێت و ئاگای لێبێت (فەرهەنگی خاڵ) لە کۆڕوکۆبوونەوەدا دەبێت مرۆڤ ئاگاداری وتن و دەربڕینەکانی بێت، دەنا بەهۆی زمانییەوە سەری دادەنێت. پەندەکە واتە: ئەبێئاگاداری زمان بی، بۆ ئەوەی سەرت نەخوا. [1]