ناو: محەمەد
نازناو: وەستا حەمەدی نەجاڕ
ناوی باوک: ئەمین
ناوی دایک: زولێخا
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1925#
ڕۆژی کۆچی دوایی:#20-11-1996#
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
شوێنی کۆچی دوایی: کۆیە
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (محەمەد ئەمین محەمەد سولەیمان) ناسراو بە وەستا حەمەدی نەجاڕ، ساڵی 1925 لە گەڕەکی (قەڵات) لە کۆیە لەدایکبووە، لە باوکییەوە ئەمین نەجاڕ پیشەی دارتاشی (نەجاڕ)ی فێربووە، لە تەمەنی منداڵییەوە دەچێتە حوجرە لە مزگەوتی مەلا #مەعسوم هەورامی# خوێندویەتی وەکوو سوختەیەک سیپارەی تەواوکردووە و شارەزایی لە زمانی فارسی و عەرەبیدا پەیداکردووە و گوڵستانی سەعدی شیرازییشی خوێندووە، زوو دایکی (زولێخا محەمەد) داربەسەری کۆچی دواییکردووە و بەبێ دایکی ژیاوە، یەک تاقەبرای لەدایکی خۆی بەناوی (قادر ئەمین) هەبووە، کاتێک دەگاتە تەمەنی سەربازی دەکرێتە سەرباز لە سوپای ئێراق و لە ڕێزەکانی سوپای ئێراق زامدار دەبێت و بەتەواوەتی قاچێکی لەکاردەکەوێت بەهۆیەوە (تەسریح) دەکرێت، دواتر لە کۆیە لەلای باوکی دەست دەکاتەوە بە پیشەی نەجاڕی، لەسەرەتای پەنجاکانەوە بە بیری کوردایەتی گۆش دەکرێت و بەنهێنی و بە ئاشکرا کاری ڕێکخراوەیی لەگەڵ (#عەلی عەبدوڵڵا# و خالید حەمەسەعید–#دکتۆر خالید#)دا کردووە و لە ساڵی 1959 بەشداری خۆپیشاندانەکانی شاری کۆیە دژی حکومەت دەکات، لە ساڵی 1963 لەلایەن حکومەتی ئێراقەوە بەهۆی هەڵوێستی کوردپەروەرانەی (2) دوو ساڵان لە شاری #کەرکووک# زیندانی کراوە، لە حەفتاکانی سەدەی بیستەم دەبێتە ئەندام ناوچەی کۆیەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ (حەمید خدر عەبدولڕەحمان گۆمەشینی و حەمەتایەر گۆمەشینی و خاڵە دێوە و عەلی نەجاڕ).
لە ساڵی 1984 کوڕێکی بەناوی (دلێر محەمەد ئەمین) لەناو کۆیە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێران شەهید بووە، دواتر لە ڕاپەڕینی کۆیە لە ڕێکەوتی #09-03-1991# لەکاتی هێرش بردنە سەر بارەگای ( مەنزومەی کۆیە)ی حزبی #بەعس#ی عەرەبی ئیشتراکیی کوڕێکی بەناوی (#کاوە محەمەد ئەمین محەمەد# ) دەبێتە یەکەم شەهیدی ناوشاری کۆیه، هەر به و بۆنەیەوە #مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# سەردانی وەستا حەمەدی نەجاڕی کردووە لەماڵەکەی خۆیدا لە کۆیە، بەسەربەرزی لەنێوان کاسبکاری و نیشتمانپەروەریدا ژیانی بەسەربردووە و لە ڕێکەوتی 20-11-1996دا بۆ یەکجاری ماڵاوایی کردووە لە گۆڕستانی عارەبیان (شەهیدان) لە کۆیە بەخاک سپێردراوە.[1]