زبانی سوور، سەری سەوز ئەفەوتێنێ.
زبان سوور: بە کەسێک دەوترێت کە زۆر بڵێ و زیانی بۆ خۆی هەبێت. سەری سەوز: مەبەست لە کەشیدەی سەری پیاوە، پارچە قوماشێکی سەوزە سەیدەکان لەسەری دەبەستن، پەندەکە واتە: کەسێک چەندە کەشیدەی سەوزی بەسەرەوە بێ، کە زمانی ڕانەوەستێ، سەری لەناودەبا. [1]