زمان بڕای سەری ساوەیە.
ساوە: حەساوە بۆ کەسی ئاسوودە و دوور لە ماندوویی بەکاردێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) برایەک برایە کە نەبێتە مایەی کێشەوگرفت بۆ کەسە نزیکەکانی، زمانیش لەبەر ئەوەی بەشێکە لە سەر، دەبێت کەم بڵێ، بۆ ئەوەی نەبێتە مایەی دەردی سەر. پەندەکە واتە؛ ئەو کەسەی کەمدوو و ڕاستگۆبێت، سەری سووکە.[1]