زمان لە دەمیا نییە.
زبان: مەبەست لە زمانی گفتوگۆ و دەربڕینە. لەناو پەیوەیدییە کۆمەڵایەتییەکانی هەندێک کەس هەیە کەم دوون، لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا قسە زۆر کەم دەکەن یان هەرنایکەن، لە کوردەواردا بەو جۆرە کەسانە دەوترێت: دەمیان بۆگەنی کردووە، واتە: هیچ ناڵێت. پەندەکە بۆ کەسی کەم گوفتار بەکاردێت.[1]