زمانت بگرە، تاکوو نەیگرن.
لە کۆڕوکۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیدا، بەتایبەت ئەو کۆبوونەوانەی چارەنووسسازن و لەناو بنەماڵەدا ئەنجامدەدرێت، هەموو وتن و دەربڕینێک بەهەند وەردەگیرێت، بۆیە گەر کەسێک باش نەڵێت، دەمی پێدادەخەن. پەندەکە واتە: لە گفتوگۆدا خۆت بێدەنگی هەڵبژێریت، باشترە لەوەی بێدەنگت بکەن. [1]