بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
عومەر نۆغەرانیعومەر نۆغەرانی
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (عومەر نۆغەرانی)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو (عومەر نۆغەرانی) تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتییەکی دیاری شاری
هەولێرهەولێر و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی بوو، هەموو کات بە دڵسۆزی ئەرکەکانی خۆی بەجێ دەگەیاند، کۆچکردنی جێی ئەسەفی هەموومانە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی غەمتانم، خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
[1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!