زکی برسیی گوێی نابێ.
زکی برسیی بێ گوێیە.
زک: سک. لە کۆمەڵگەی کوردەواردا بەتایبەت لە گوندەکاندا کەسی برسیی کەمە، چونکە هەمووان دەستگیرۆیی یەکتر دەکەن، لە پەندەکەدا مەبەست لە کەسێکە لە کارکردندا ماندووبێت، واتە: مرۆڤ کە سکی برسیی بێت، ناپرسێت لە باش و خراپ یان درووست و نادرووست، پەلاماردەدات و دەخوات. [1]