زۆر بەفێڵە.
کۆمەڵگەی نابەرانبەر لە داهات و خۆشگوزەرانیدا، وادەکات کە مرۆڤەکان بۆ پلە و پێگەی جیاواز دابەشبکات، هەندێک کەس بەهرەمەندن لە هەموو خۆشییەکانی ژیان و هەندێکیش خاوەنی هیچ نین، ئەو دۆخە لە کۆمەڵگەدا مرۆڤەکان وا بەرهەم دێنێت کە هەر یەکەیان بەڕێگەی جیاواز هەوڵبدەن بۆ بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی، پەندەکە بە کەسی دەستبڕ و فێڵباز ئەوترێ کە بەردەوام لە بۆسەدایە، بە فێڵ و تەڵەکە دەستکەوت بەدەست دێنێت. [1]