دایک و باوکی بەڕێز، ئەگەر منداڵی کوڕت هەیە، پێویستە گرنگیی بە پەروەردەی بدەیت و بەرانبەری هیچ کاتێک ئەم هەڵانە نەکەی و بە هیچ شێوەیەک بەرانبەر بە کوڕەکەت ئەم قسانە مەکە، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کەسایەتیی درووست دەکات:
1- پیاوەکان هیچ کات ناگرین.
2- وەکوو کچ هەڵسوکەوت مەکە.
3- وەکوو باوکت بە.
4- ئەگەر کەسێک شەڕی پێفرۆشتی، تۆش شەڕی پێبفرۆشە.
5- کوڕ دەبێت تووڕە و جدیی بێت.
6- هیچ پێویست ناکات کوڕ هەستەکانی خۆی دەربڕێت و بەیانی بکات. [1]