=KTML_Bold=مەسرور بارزانی:
کێشەی ئێمە لەگەڵ ئێراق، تەنیا کێشەی مووچە و بابەتی دارایی نییە=KTML_End=
- زۆر لەو کەس و لایەنانەی پەلاماری ئێمەیان دەدا نەماون، بەڵام ئێمە هەر ماوین.
- بەداخەوە کە دەبینین وانە لە مێژوو وەرنەگیراوە و دیسان کەسانێک هەوڵی بڵاوکردنەوەی هزری شۆڤێنی و یەکترسڕینەوە و خۆسەپاندن دەدەن.
- ئێمە بۆ دامەزراندنی ئێراقێکی فیدراڵی و دیموکرات، زۆر سازشمان کرد.
- هەوڵی پێشێلکردنی مافە دەستووریەکانمان دەدرێت، دەبینین وتاری کینە و دوژمنکارانە بەرانبەر هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
- کێشەی ئێمە تەنیا کێشەی مووچە و بابەتی دارایی نییە، ئێستا زۆربەی مافە دەستوورییەکانی ئێمەیان پشتگوێ خستووە و پێشێل کردووە، نموونەی هەرە زەقیش ئەوەیە، کە تا ئێستا لە کەرکووک و دەورووبەری، جووتیارانی کورد و تورکمان هەڕەشەیان لەسەرە و زەوی و زاریان لێ داگیر دەکرێت، کەچی دەیانەوێت هەموو مافەکانی ئێمە، لە بابەتی دارایی و مووچەدا بچوک بکەنەوە و ئەوجا ئەم بابەتەش لە دژی ئێمە بەکار بێننەوە.
- داوام لە دەسەڵاتدارانی بەغدا ئەوەیە کە ڕێز لە دەستوور بگرن و وانە لە مێژوو وەرگرن. ئەوەی بە ئاشتی و سەقامگیری دەتوانین بەدەستی بێنین، بە شەڕ و ستەم و خۆسەپاندن ناهێتە دی. [1]