پاش تەمەنی 30 ساڵی پێویستە خانمان زیاتر گرنگی بە تەندرووستیی خۆیان بدەن، بۆ نموونە، هەوڵ بدەن ڕۆژانە وەرزش بکەن. فشاری خوێن و چەوریی خوێن دوای تەمەنی 30 ساڵی پێویستی بە کۆنتڕۆڵی زیاتر هەیە و دەبێت ئەم حاڵەتانەش بەهەند وەربگرن.
دوای ئەم تەمەنە، پێویستە خانمان پشکنینی ساڵانە بۆ مەمک و منداڵدانیان بکەن، چونکە دوای 30 ساڵی ئەگەری زۆرە خانمان تووشی هەندێک نەخۆشیی ژنانە ببن.
لە کۆتاییدا دوور بکەونەوە لە جگەرەکێشان و زیاتر گرنگی بە پێستیان بدەن. [1]