ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی #19-06-2023#، دادگای فیدڕاڵی ئێراق لەسەر سکاڵایەک لە دژی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم کۆدەبێتەوە.
پەڕڵەمانتار مستەفا جەبار سەنەد، پەڕڵەمانتاری سەربەخۆی پارێزگای بەسرە و ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەڕڵەمانی ئێراق لە دادگای فیدڕاڵی ئێراق سکاڵای دژی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم تۆمار کردووە. لەسەر ئەوەی کە ڕۆژی 13ی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی ئێراق محەمەد شیاع سوودانی بڕیاریدا 400 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت بۆ مانگەکانی 11 و 12، بەڵام بەهۆی درووستبوونی گرفت لەوەزارەتی دارایی ئێراق و ڕازی نەبوونی تەیف سامی وەزیری دارایی، ناردنی پارەکە کەوتە مانگی دووی ئەمساڵ 2023 و وەکوو قەرز لەسەر حکومەتی هەرێم ئەژمار کرا.
لە ڕێکەوتی #25-01-2023#، دادگا سکاڵای یەکەمی مستەفا سەنەدی دژی بانکی بازرگانی ئێراقی بۆ پێدانی 400 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێم ڕەتکردەوە بەو پێیەی بانکەکە ئازادە چۆن قەرز دەدات، بەڵام جارێکی تر پەڕڵەمانتاری ناوبراو سکاڵای دژی سەرۆک وەزیرانی ئێراق تۆمار کردەوە و ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19-06-2023 سێیەم دانیشتی دادگایە لەسەر سکاڵا نوێیەکەی.
هەرچەندە لە یاسای بودجەدا ناردنی ئەو بڕە پارەیە بە قەرز لەسەر هەرێم تۆمار کراوە بەهۆی سکاڵایەکی تری هەمان پەڕڵەمانتارەوە لە دادگای فیدڕاڵی کە ناردنی پارەی بۆ هەرێم ڕاگرت تا پابەند نەبێت بەیاسای بودجەوە و دەبێت هەرێم لە بودجەی ئەمساڵدا 2023 ئەو بڕە پارەیە لەشایستە دارایەکانی بداتەوە بە ئێراق. [1]