زۆردار ژنیشت بگێ، ئەبێ شوکرانەبژێر بی.
کەسانی چەوساوە و زەمەتکێش بەگشتی بەستەم ڕازی نیین و بەردەوام لە کێشمەکێشمێکی چینایەتی قوورسدان بەرانبەر بەدەسەڵات، بەڵام هەندێک کەس بە جۆرێکی خراپ پەروەردەکراوە کە چەندە ستەمی لێبکرێت، پێی ڕازییە، پەندەکە بۆ کەسی ترسنۆک و بێغیرەت بەکاردێت. [1]