زوڕنا بدەیتە دەست ناشی، فوو ئەکا بەسەرەزلەکەیدا.
ناشی: نەزان. زووڕنا: ئامێڕێکی کەلەپووری فووداری کوردییە، لە دار درووستدەکرێت و لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا دەژەنرێت، لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن زۆر بێبەهرەن، نەزانانە دەست بۆ هەموو شتێک دەبەن، دەورونەخشیان بۆ هەمووان ئاشکرا دەکەن. پەندەکە بە کەسێک دەوترێ کە زۆر نەزان بێ. [1]